ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٢٩ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان و هەنێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیان شەهید دەبن.
لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٠ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٨ هەزار و ٣٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ هەزار و ٧٥٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی و خوێندنی باڵا لە کەرتی غەززە سەرەڕای ئەو وێرانکارییە گەورەیەی کە بەهۆی کۆمەڵکوژی سەهیۆنییەکانەوە هاتە ئاراوە، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٣ کەس.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دەستی بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر شار و کەمپی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو کرد.
لە نێجیریا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.